Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا ٧٠ کورسى وەک سکۆلەرشیپى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە روسیا ڕادەگەێنێت

وڵاتی روسیا ٧٠ کورسی خوێندنى سکۆلەرشیپ بۆ تەواوکردنى خوێندنى بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢٤-٢٠٢٥پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات و هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە هەبێت؛ دەتوانێت لە ڕێگەى ئەم بەستەرەى خوارەوە داواکارى پێشکەش بکات.
: (https://education-in-russia.com )

 ١. مەرجەکان بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس:

• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• دەبێت لە هیچ دامەزراوەیەکى حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
• بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە %٨٥ کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشى کە پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستییان لە %٨٠ کەمتر نەبێت، هەروەها بۆ ئەو خوازیارانەى کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانیستییان لە %٧٥ کەمتر نەبێت.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم وێبسایتە بکەن. (https://education-in-russia.com ).

 ٢. بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر:

•  پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
•  پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. 
•  دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٪٦٥ کەمتر نەبێت.
•  داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
•  کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
•  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم وێبسایتە وێبسایتە بکەن(https://education-in-russia.com ).

٣. بۆ خوێندنى باڵا/ دکتۆرا: 

• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. 
• دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٪٧٠ کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتە ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.)
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم وێبسایتە بکەن  (https://education-in-russia.com ).

- تێبینییە گشتییەکان:

• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لە رێگەی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com )، وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکى لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم بەسەتەرەى خوارەوە پر بکاتەوە (https://scholarship.digital.gov.krd/#/login).
• هەر پێشکەشکارێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بروانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.