Skip to the content

زانکۆلاین بۆ دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارا دەکرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە دەرچووانی ئامادەیى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەیێنێت، رۆژى شەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣ سیستمى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارا دەبێت و ئەوانیش دەتوانن داواکارى بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى زانکۆلاین پێشکەش بکەن.

سەبارەت بە ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بەهەمان شێوە بۆ سەرجەم دەرچوانى ئامادەیى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئامادە کراوە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان کراوە بۆ ئەوەى ئەم دەرچوانەش بتوانن بچنە نێو سیستمى زانکۆلاین.