ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ خوێندنى ماستەر ڕادەگەیەنێت
![](/media/25952/213356_1330718jpg1500x1000_q95_crop-smart_upscale.jpg?crop=0,0,0.0000000000000001263187085796,0.1643979057591623&cropmode=percentage&width=1200&height=630&rnd=133565167380000000)
ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیاجیا ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم خوازیاران لە هەرێمى کوردستان دەکات دەتوانن بەم مەرج و داخوازیيانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:
1- پێشکەشکار دانیشتوی هەرێمى کوردستان و عێراق بێت.
2- بە لایەنی کەمهوه دوای دەرچوونی لە زانکۆ، دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.
3- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و دانپێدانراو بێت.
4- دەبێت پێشخانێکى ئەکادیميی باشى هەبێت.
5- ئاستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت، بە شێوەیەک بتوانێت بەشداری لە خولی درێژخایەنی زمان بکات بەر لە دەسپێکردنی بەرنامەی خوێندن.
6- پێشینە بۆ ئەم خوازیارانە دەبێت کە پێشتر ئەزمونی خوێندن و ژیانیان لە ئەمریکا زۆر کەم بووە یاخود نەبووە.
7- خوازیاران لە باکگراوندی جیاجیا لەگەڵ خاوەنپێداویستی تایبەت هان دەدرێن بۆ پێشکەشکردن.
تێبینی:
- تەواوی خەرجیى ئەم بەرنامەیە لە ئەستۆی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا دەبێت.
- دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتيیە لە 1ــى ئايارى 2024.
- بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاری پێشکەشکردن، تکایە سەیری برۆشەری هاوپێچ و ئەم لینکە بکەن (كرته بكه)، ئەگەر پێویست بوو پەیوەندی بە نوسینگەی ئەمیدست لە هەولێر و بەغداد بکەن.
سەبارەت بە مەرجەکانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ خوێندنی ماستەر لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیە بریتیە لە:
1- پێشکەشکار فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگهکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2- پێشکەشکار بە لایەنی کەمهوه دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
3- کۆنمرەی بەکالۆریۆسی پێشکەشکار لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
4- ئاستی توانستی زمانی داواکراو بەندە بە ئاستی داواکراوی خودی بەرنامەکە.
5- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات واتا (بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
6- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
7- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن بەرنامەی فول برایت پشتگیريی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
8- هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
تێبینى:
دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: (كردنهوهى فايل)