Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى چین بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگەدار دەکاتەوە، کە وڵاتی کۆماری چینی میللی، زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات، بەمەبەستی خوێندنی (ماستەر).
هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینییانەی خوارەوە، تکایە بۆ وردەکاریی زیاتر و پێشکەشکردن، سەردانی ئەم لینکە بکەن. (سه‌ردان بكه‌)

مەرج و داواکاریی لایەنى کۆماری چینی میللی:

1. بڕوانامەی دەرچوون، کە پشت ڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2. بڕوانامەی بە نمرە، بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت ڕاست کرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
5. تێستی زمانی ئینگلیزی، وەک تۆیفڵ و ئایڵتس یان پشتگیرییەک لە زانکۆکەی، کە بیسەلمێنێت تەواوی خوێندنی بە زمانی ئینگلیزی بووە.
6. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
7. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.

تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) یان ئەو ئیمێلە (chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn) بکەن.

مەرجی ڕێنماییی تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
ماستەر:

• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥ %)کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێندرابێت.
• پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکیی زەمالەکە (چین) دەبێت.

تێبینی: بۆ ئەو بەڕێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا سەعات ١١ى پێش نیوەڕۆى رۆژی (١٩/٥/٢٠٢٤)، ئەم زانیارییانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە بنێرن: (maqsood.mohammed@mhe-krg.org)

1) ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نووسراوە.
2) شوێنی کار.
3) بەرنامەی پێشکەشکراو، واتە ماستەر لە بواری
4) ئیمەیڵ.
5) تەلەفۆن (ئەو ژمارە تەلەفۆنەی کە وەتسئاپی لەسەرە).