وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينهوى زانستى دهرفهتى خوێندنی "ماستەر و دکتۆرا" لە زانکۆکانی باکووری قوبرس (تورکیا) ڕادەگەێنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستان ئاگهدار دەکاتەوە کە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، زانکۆکانی باکووری قوبرس (تورکیا)، (٢٢) کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە، کە پێشکەشکردن لەم پسپۆڕییانەی خوارەوە دەبێت:
ژ |
ناوی زانکۆ/ ژمارەی کورسی |
پسپۆڕی بۆ ماستەر |
پسپۆڕی بۆ دکتۆرا |
Cyprus International University (CIU) چوار کورسی (٢ ماستەر و ٢ دکتۆرا) |
Bioengineering |
Educational Management and Planning |
|
Communication and Media Studies |
Health Management |
||
Data Science |
Periodontology |
||
Interior Design |
Tourism and Hotel Management |
||
Petrol and Natural Gas Engineering |
|
||
Eastern Mediterranean University (EMU) پێنج کورسی (٤ ماستەر و ١ دکتۆرا) |
Banking and Finance |
Civil Engineering |
|
Chemistry |
Pharmaceutical Science |
||
Civil Engineering |
Mechanical Engineering |
||
Computer Engineering |
|
||
Electric and Electronic Engineering |
|
||
Physics |
|
||
Near East University (NEU) هەشت کورسی ( ٥ ماستەر و ٣ دکتۆرا) |
Architecture |
Surgical Nursing |
|
Artificial Science Engineering |
Civil Engineering |
||
Petroleum and Natural Gas Engineering |
Nutrition and Dietetics |
||
Veterinary Internal Medicine |
Orthodontics |
||
English Language Teaching |
Allergy and Immunology |
||
Banking and Finance |
Veterinary Internal Medicine |
||
Physical Education and Sport |
|
||
Clinical Pharmacy |
|
||
Turkish Language and Literature |
|
||
Tourism Management |
|
||
Bahçeşehir Cyprus University (BAU Cyprus) پێنج کورسی (٥ ماستەر ) |
International and Comparative Law |
|
|
English Language Teaching Program |
|
||
Management Information System |
|
||
ARCHITECTURE |
|
||
Psychology |
|
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە چوارچێوەی ئەم سکۆلەرشیپەدا:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و مامۆستا یان فەرمانبەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت.
- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت، لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم پێنج ساڵ خزمەتی هەبێت.
- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و بۆ خوێندنی دکتۆرايش کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠) کەمتر نەبێت.
- خوێندن لەم سکۆلەرشیپە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێت، کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ) وەک خشتەی بەراوردکاری لە خوارەوەیە:
جۆری تاقیکردنەوە |
||
IELTS |
TOEFL (IBT) |
Pearson Academic (PTE) |
5.5 |
66 |
59 |
6 |
73 |
67 |
6.5 |
80 |
70 |
7 |
88 |
74 |
7.5 |
96 |
78 |
8 |
104 |
82 |
8.5 |
112 |
86 |
9 |
120 |
90 |
- لەکاتی پێشکەشکردنی بەڵگەنامە ڕەسەنەکان بە وەزارەتەکەمان، پێویستە تێستی زمان بەسەرنەچووبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری پسپۆڕی خۆی داواکاری بۆ خوێندن پێشکەش بکات، واتا (بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت)، بۆ خوێندنی دکتۆرايش دەبێت (ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان بۆ ماوەی خوێندنەکەی.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن زانکۆکانی سەرەوە تەنها کرێی خوێندنی بۆ دابین دەکرێت.
شێوازى پێشکەش کردن:
- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ تەنیا لە رێگەی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستييهوه دەبێت، دوای شۆرت لیستکردنی ناوی پێشکەشکاران، لیستەکە ڕەوانەی زانکۆکانی قوبرس دەکرێت، بۆ وەرگرتنی بڕیاری کۆتايیی قبووڵکردن.
- تکایە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە بە سێ فایلی (ڕەسەن و کۆپی و دیجیتال بە فۆرماتی پی دی ئێف (بە یەک فایلى PDF) پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتيی نێردراوان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن، دوا کات بۆ وەرگرتنی فایلەکان بریتیە لە (2025/1/12) كاتژمێر 12ى نیوەڕۆ. بە هیچ شێوەیەک فایلی ناتەواو پرۆسێس ناکرێت:
بۆ بەرنامەى ماستەر:
- ناوى تەواو بە زمانى ئینگلیزى، ئەو زانکۆیەى داواکارى بۆ پێشکەش دەکات، بەرنامەى خوێندن، لەگەڵ ژمارەى تەلەفۆن و ئیمهيل.
- کۆپى پاسپۆرت.
- بڕوانامەى بە نمرە بە زمانى ئینگلیزى.
- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێ کراوە.
- نووسراوى لارینەبون کە ئەم زانیاریانەى خوارەوە لە خۆ بگرێت:
- ناوى سیانى
- جۆرى دوایین بڕوانامە و پسپۆرى
- ماوەى خزمەتى کردارى لە دواى بە دەستهێنانى دوایین بڕوانامە.
تێبینی:
- ئەگەر لە بڕوانامەکە ئاماژە بە کۆنمرە نەدرابوو، واتا تەنها بە پلە (باش، مام ناوەند، زۆر باش، نایاب) ئاماژەی پێ درابوو، ئەوا کاری لەسەر ناکرێت. بۆیە دەبێت ئەم بەڵگەنامەیە لەگەڵی هاوپێچ بکرێت، کە ئەژماری کۆنمرەی بۆ کراوە لە سەر 100.
- بۆ ئەو بەرێزانەى کە خوێندنیان لە دەرەوەى وڵات تەواو کردوە، پێویستە بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامە و نمرە بە سیستەمى عێراقى بهێنێت.
بۆ بەرنامەى دکتۆرا:
- ناوى تەواو بە زمانى ئینگلیزى، ئەو زانکۆیەى داواکارى بۆ پێشکەش دەکات، بەرنامەى خوێندن، لەگەڵ ژمارەى تەلەفۆن و ئیمێل.
- کۆپى پاسپۆرت.
- بڕوانامەى بە نمرە بە زمانى ئینگلیزى.
- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێ کراوە.
- پرۆپۆزەڵى دکتۆرا.
- نووسراوى لارینەبون کە ئەم زانیاريیانەى خوارەوە لە خۆ بگرێت:
- ناوى سیانى
- جۆرى دوایین بڕوانامە و پسپۆرى.
- ماوەى خزمەتى کردارى لە دواى بە دەستهێنانى دوایین بڕوانامە.
- لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی یا لە دەرەوەی بەرنامەی تواناسازی خوێندوویەتی
تێبینی:
- ئەگەر لە بڕوانامەکە ئاماژە بە کۆنمرە نەدرابوو، واتا تەنها بە پلە (باش، مام ناوەند، زۆر باش، نایاب) ئاماژەی پێ درابوو، ئەوا کاری لەسەر ناکرێت. بۆیە دەبێت ئەم بەڵگەنامەیە لەگەڵی هاوپێچ بکرێت، کە ئەژماری کۆنمرەی بۆ کراوە لە سەر 100.
- بۆ ئەو بەڕێزانەى کە خوێندنیان لە دەرەوەى وڵات تەواو کردوە، پێویستە بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامە و نمرە بە سیستەمى عێراقى بهێنێت.