Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکى دوو زانکۆى حکومى بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، هەردوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى گەرمیان و سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە، بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا داواکاری (c.v)ەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

مەرجەکان:
١- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
٢- نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
٣- خزمەتى لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینیەکان:
. ئەو كه‌سه‌ى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى که‌ له‌ پۆسته‌كه‌دايه‌، پێشکەش بکات.
. زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایيی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.
. لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیيە بڵاوکراوەکان.
. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژۆ کرابێت.
. دوا کات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى 29/2/2024 دەبێت.
. هەر كه‌سێك ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوە ده‌يگرێته‌وه‌، دەتوانێت (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و بينێرێت.

بۆ ناردنى ورده‌كارى و پوخته‌ى ڕاژه‌، كرته‌ له‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌: (پڕكردنه‌وه‌ى فۆرم)