وەزارەتى خوێنـدنى بـاڵا و توێژينهوهى زانستى چهند ههلێكى خوێندن لە وڵاتى تورکیا ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان، فەرمانبەران و هاووڵاتیيانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتى تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ بڕوانامهی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) ڕادەگەیەنێت.
هەر کەسێک ئهو مهرجانهى تێدا بەرجەستە بێت كه له خوارهوه وردهكارى باس كراوه، و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی تورکیا هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیيانەی خوارەوە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن. داواکاریيش لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە تاکو (2023/2/20) دەبێت بۆ سەرچاوەى زەمالەکە:
https://www.turkiyeburslari.gov.tr
مهرجهكان بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس:
- پێشکەشکار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار لە هیچ دامودەزگهیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
- بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆڕیى پزیشکی پێشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوازدهى ئامادەیی (٨٥%)کەمتر نەبێت، بۆ ئەو كهسانهشى کە داواکاری بۆ پسپۆڕیى ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوازدهى ئامادەیی (٨٠ %)کەمتر نەبێت، ئەوانەشى داواکاری بۆ پسپۆڕیى ئەندازیاری پیشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوازدهى ئامادەیی لە (٧٥ %)کەمتر نەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیاوه پشتگیریى دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەر دەست نیيە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە، تكايه سەردانی وەزارەت مەکەن.
- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
مهرجهكان بۆ خوێندنى ماستەر:
- پێشکەشکار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگهکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات، واتا (بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار، تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیاوه پشتگیريی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیيە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە، تكايه سەردانی وەزارەت مەکەن.
- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
مهرجهكان بۆ خوێندنى دکتۆرا:
- پێشکەشکار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگهکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات، واتا (ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی توركياوه پشتگیریى دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە رێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیيە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە، تكايه سەردانی وەزارەت مەکەن.
- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
تێبینی:
هەر کەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.