Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا خولێکى راهێنان بۆ مامۆستایانى سەنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان دەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە هاوکارى دامەزراوەى (Imperial English UK)، خولێکى راهێنانى دوو رۆژەى بۆ بەڕێوەبەرو مامۆستایانى سەنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان تایبەت بە خولەکانى زمانى ئینگلیزى ئەنجامداو دواى تەواوبوونى خولەکەش بڕوانامەى بەشداربوون بەسەر مامۆستاکان دابەشکرا.

لە ماوەى دوو رۆژى خولەکەدا کە د. ژاڵە سەعید خەتات، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوەو پەرەپێدان و بەڕێوەبەرى کاروبارى زانستى و بەڕێوەبەر و مامۆستایانى سێنتەرەکانى زمان ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەى شێوازى خولەکانى راهێنان بۆ مامۆستایانى سەنتەرەکانى زمانى ئینگلیزى لە سەرجەم زانکۆکانى کوردستان.

لە ڕێورەسمى کۆتایی خولەکەداو لەمیانى دابەشکردنى بڕوانامە بەسەر بەشداربووان، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوەو پەرەپێدان سوپاسى دامەزراوەى (Imperial English UK) کرد بۆ کردنەوەى خولەکە بەشێوەیەک کە گۆڕانکارى بکرێت لە شێواز و جۆرى خولەکانى داهاتوى سەنتەرى زمان لە زانکۆکانى کوردستان.

دواتریش لەلایەن هەریەک لە ئامادەبووان بڕوانامەى بەشداربوون بەسەر بەڕێوەبەرو مامۆستایانى بەشدارى دوو رۆژى خولەکە دابەشکرا.