وەزارەتی خوێندنی باڵا گشتاندنێک بۆ دەرچوانی بەشەکانی پزیشـکی و تەندروسـتی کە دانیشتوی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن دەردەکات
لە گشتاندنێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ گشت زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە دەرچوانی بەشەکانی پزیشکی و تەندروستی کە دانیشتووی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانن، داوای زانیاری دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان دەکات.
بە نوسراوی ژمارە (١٤١٨) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٤/١/٢٢) بە ئیمزاى د. توانا نجف محمد خان، بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، داوا لەگشت زانکۆ حکومى و تایبەتەکان دەکات تاکو ڕێکەوتى (٢٠٢٤/١/٣١) دوا لیستی دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان کە دانیشتوی دەرەوەی سنووری ھەرێمی کوردستان بە زمانی عەرەبی و بە فایلەکانی pdf و excel بنێرێت بۆ وەزارەت.
ھەر دەرچویەکی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کە لە زانکۆ حکومی و تایبەتیەکانی ھەرێمی کوردستان بەشە پزیشکی و تەندروستیەکانیان تەواو کردبێت ئەم گشتاندنە دەیانگرێتەوە و دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان پێش ئەو وادەیە دەتوانن پەیوەندی بە بەش و کۆلێژ و زانکۆکان بکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن ناویان بەرزدەکرێتەوە.