Skip to the content

وەزارەتی خوێندنی باڵا گشتاندنێک بۆ دەرچوانی بەشەکانی پزیشـکی و تەندروسـتی کە دانیشتوی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن دەردەکات

لە گشتاندنێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ گشت زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە دەرچوانی بەشەکانی پزیشکی و تەندروستی کە دانیشتووی  دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانن، داوای زانیاری دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان دەکات. 

بە نوسراوی ژمارە (١٤١٨) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٤/١/٢٢) بە ئیمزاى د. توانا نجف محمد خان، بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، داوا لەگشت زانکۆ حکومى و تایبەتەکان دەکات تاکو ڕێکەوتى (٢٠٢٤/١/٣١) دوا لیستی دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان کە دانیشتوی  دەرەوەی سنووری ھەرێمی کوردستان بە زمانی عەرەبی و بە فایلەکانی pdf  و excel بنێرێت بۆ وەزارەت.

ھەر دەرچویەکی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کە لە زانکۆ حکومی و تایبەتیەکانی ھەرێمی کوردستان بەشە پزیشکی و تەندروستیەکانیان تەواو کردبێت ئەم گشتاندنە دەیانگرێتەوە و دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان  پێش ئەو وادەیە دەتوانن  پەیوەندی بە بەش و کۆلێژ و زانکۆکان بکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن  ناویان بەرزدەکرێتەوە.