پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/قوتابییان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەست پێ دەکات
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران و قوتابییانی بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بە شێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى ٢٠٢٤/٧/١٥ تاکوو ٢٠٢٤/٨/٣١ بەردەوام دەبێت.
بە مەبەستى بەرچاوڕوونى بۆ ئەو خوێندکار و قوتابییانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام بدەن، كلیك لەسەر ئەم لینکە فێرکارییەى خوارەوە بكەن، دواتر دەست بە پرۆسەکە بکەن، بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى هەڵە نەبنەوە، لە هەمان کاتدا هەر خوێندکار و قوتابییەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت، وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لە ڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەر یەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
تێبینى:
یەکەم/ قوتابى و خوێندکار لەناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لە ڕێگەى کورتەنامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتیى زانکۆکان بکات، بۆ هەر پرسیار و ڕوننکردنەوەیەک.
دووەم/ ئەگەر قوتابی یان خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چوونە ناو سیستمى گواستنەوە و دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوازدەى ئامادەیی دەبات و لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجام دەدات.
سێیەم/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.
چوارەم/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابییان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.
بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین، کرتە لەسەر ئەم لینکە بکەن: کرتە بکە