وهزيرى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستى لە حهفتا و نۆيهمين لوتکەی زانستی گوتارێکی پێشکەش کرد
د. ئارام محهمهد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستيی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک، له ٧٩یەمین لوتکەی زانستی، لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، گوتارێکی لەبارەی سێکتەری خوێندنی باڵا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گوتارەکەیدا تیشکی خستە سەر کەرتی خوێندنی باڵا بەگشتی لە ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و گرنگترین ئەو ڕیفۆرم و چاکسازییانەی ئەمجام دراون، بە ئامانجی پێشخستنی سیستهمی خوێندن و تێکەڵبوون بە ژینگەی خوێندنی نێودەوڵەتی.
ساڵانە لەگەڵ کۆبوونەوە گشتییەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکات لوتکەی زانستیش بەڕێوە دەچێت.
لوتکەکە ساڵانە کەسانی بڕیاربەدەست، بیرمەند، یاسادانەر و داهێنەر بانگهێشت دەکات، بۆ قسەکردن لەبارەی ئاڵنگارییە زانستی و تەکنەلۆژییەکان کە ڕووبەڕووی جیهان بوونەتەوە.