وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا لە وڵاتی چین ڕادەگەيهنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستا و فەرمانبەران و هاووڵاتیيانی هەرێمی کوردستان ئاگهدار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری میلليی چين زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆراى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە، بەم شێوەی خوارەوە:
هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدايه و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانى چین هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیيانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی لینکى هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن: بڕۆ بۆ سهرچاوهى زهمالهكه
تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەکات.
- مەرجهكانى وڵاتى چین بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا:
1- داواکار دەبێت دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
2- داواکار دەبێت تەمەنی لە ٤٥ ساڵ کەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
3- فەرمانبەر لە دامودەزگهکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەیه، هاندهدرێت بۆ پێشكهشكردن بۆ ئهم زهمالهیه.
- بهڵگهنامهى پێویست بۆ پێشکەشکردن:
١- بڕوانامەی دەرچوون، کە پشتڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستى و وەزارەتی داد،
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
٢- بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
٣- بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پشتڕاست کرابێتەوە.
٤- بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان پشتڕاست كرابێتهوه.
٥- تێستی زمانی ئینگلیزی وەک تۆیفل و ئایلتس.
٦- دوو نوسراوی (Recommendation) لە لایەن مامۆستایانی زانکۆکەی یان لە شوێنی کار.
٧- پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
٨- سیڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
٩- هەر دۆکیومێنتێکی تر کە لە پرۆسەی پێشکەشکردن داوا کرابێت.
تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆن (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و
ئیمهيڵهوه (chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn) بکەن.
*مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی:
- ماستەر:
● پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگهکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت، لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
● پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٦٥ کەمتر نەبێت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریيەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیريی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکيی زەمالەکەوه دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەوانهى داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریيەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا نیوەڕۆى ڕۆژی (٥/٥/٢٠٢٥)، ئەم زانیاریيانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمهيڵە بنێرن (maqsood.mohammed@mhe-krg.org):
لە سەرەوە وشەی (MOFCOM) بنووسرێت ئینجا ئەم زانیاریيانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی ڕەوانە بکرێت:
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نووسراوە.
● شوێنی کار.
● بەرنامەی پێشکەشکراو، واتا ماستەر و دكتۆرا لە ...
● كۆپی ههموو ئهو دۆكۆمێنتانهی بهكارهێنراوه بۆ پێشكهشكردن له یهك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس.
● ئیمهيڵ.
● تەلەفۆن.
- دکتۆرا:
● پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگهکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
● دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٧٠ کەمتر نەبیت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریيەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن و وڵاتی کۆماری میلليی چين پشتگیريی دارایی دەکرێت. بۆ وردەکاريی زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکيی زەمالەکەوه دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەوانهى داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریيەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا نیوەڕۆى ڕۆژی (٥/٥/٢٠٢٥)، ئەم زانیاريیانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمهيڵه بنێرن (maqsood.mohammed@mhe-krg.org):
سەرەتا وشەی (MOFCOM) بنووسرێت، ئینجا ئەم زانیاریيانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی ڕەوانە بکرێت.
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نووسراوە.
● شوێنی کار.
● بەرنامەی پێشکەشکراو، واتا ماستەر یا دکتۆرا لە ...
● كۆپی ههموو ئهو دۆكۆمێنتانهی بهكارهێنراوه بۆ پێشكهشكردن له یهك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرینشۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس.
● ئیمهيڵ
● تەلەفۆن
تێبینی:
هەر کەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی نهبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت. تکایە بۆ هەر پرسێارێک یان زانیاريی زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسولخانەی گشتيی وڵاتی چین لە هەولێر لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمهيڵهی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: ٠٧٥١١٣٧٨٤٢٢
ئیمهيڵ: chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn