Skip to the content

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستی بە وۆرکشۆپی کارسازی بۆ ئامادەکردنی گەنجان بۆ بازاڕی کار کرد​​​​​​​​​​​​​​​​

‎بە ئامادەبوونی د. سەباح ئیبراهیم وەیس، ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د.خەتاب ئەحمەد شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون (CDC) بەڕێوەبەری
‎لە وەزارەت و زانکۆکان، وۆرکشۆپی “ڕاهێنانی ڕاهێنەران بۆ چۆنیەتیی وتنی پرۆگرامی کارسازی” لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.
‎وۆرکشۆپەکە، ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، بە ئەنجامی بەهێزکردن و ڕاهێنانەوەی وانەی “چۆنیەتیی بوون بە خاوەن کاری خۆت”، بۆ خوێندکارانی زانکۆ و چاکسازیی بۆ بازاڕی کار.
‎لە وتەیەکدا د.خەتاب شێخانی بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون ڕاگەیاند: 
"
‎ماوەی چەند ساڵێکە و لە دوای ساڵی ٢٠١٠ بە دواوە، گەنجانمان نەیانتوانی لە کەرتی گشتیی دابمەزرێن؛ئەمە هۆکاری سەرەکی بووە، تاکوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکان بە دیاریکراوی دەست بە ڕاهێنانی، قوتابییان و خوێندکاران بکەن، بۆ ئەوەی لە کەرتی تایبەت و لە بازاڕی کاردا بتوانن جێگەی خۆیان بکەنەوە ".
‎لە دوای ساڵی ٢٠٢٠ەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ ئەوەی بتوانێت گەنجان ڕابهێنێت بۆ بازاڕی کار
‎ئامادەکردنی ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هاوکاریی دەزگای ڕەوانگە بۆ سێنتەری گەشەپێدانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.