Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هیندستان ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێمى کوردستان زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هیندستان لە چوارچێوەى پڕۆگرامى ئەنجومەنى هیندى بۆ لێکۆڵینەوەى کشتوکاڵى، لە بەناوبانگترین زانکۆکانى ئەو وڵاتە لە بوارى کشتوکاڵ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) بۆ هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت:

- پێویستە پێشکەشکار هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی کرداریی هەبێت تاکو (١/ ٩/ ٢٠٢٥) لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر نەبێت، لە کاتى بە دەستهێنانى زەمالەکە دۆسیەى کەسی لە وەزارەتەکەمان دەکاتەوە، لە ڕێگاى ئەم ماڵپەڕە scholarship.digital.gov.krd
- سەبارەت بە دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان کردوە.
- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاریی بۆ خوێندن پێشکەش بکات. (واتا بۆ خوێندنی دکتۆرا؛ دەبێت ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت؛ واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدى سەرکەوتوو دەبێت کۆنمرەى ماستەرى (٧٥%) کەمتر نەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هندستان، پشتگیریی دارایی دەکرێت.
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە ٣١/ ٨/ ٢٠٢٥.
- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ تەنیا لە ڕێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (هندستان) دەبێت.

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://icar.org.in/en/node/22051