وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستی بە وۆرکشۆپی کارسازی بۆ ئامادەکردنی گەنجان بۆ بازاڕی کار کرد

بە ئامادەبوونی د. سەباح ئیبراهیم وەیس، ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د.خەتاب ئەحمەد شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون (CDC) بەڕێوەبەری
لە وەزارەت و زانکۆکان، وۆرکشۆپی “ڕاهێنانی ڕاهێنەران بۆ چۆنیەتیی وتنی پرۆگرامی کارسازی” لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.
وۆرکشۆپەکە، ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، بە ئەنجامی بەهێزکردن و ڕاهێنانەوەی وانەی “چۆنیەتیی بوون بە خاوەن کاری خۆت”، بۆ خوێندکارانی زانکۆ و چاکسازیی بۆ بازاڕی کار.
لە وتەیەکدا د.خەتاب شێخانی بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون ڕاگەیاند:
"
ماوەی چەند ساڵێکە و لە دوای ساڵی ٢٠١٠ بە دواوە، گەنجانمان نەیانتوانی لە کەرتی گشتیی دابمەزرێن؛ئەمە هۆکاری سەرەکی بووە، تاکوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکان بە دیاریکراوی دەست بە ڕاهێنانی، قوتابییان و خوێندکاران بکەن، بۆ ئەوەی لە کەرتی تایبەت و لە بازاڕی کاردا بتوانن جێگەی خۆیان بکەنەوە ".
لە دوای ساڵی ٢٠٢٠ەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ ئەوەی بتوانێت گەنجان ڕابهێنێت بۆ بازاڕی کار
ئامادەکردنی ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هاوکاریی دەزگای ڕەوانگە بۆ سێنتەری گەشەپێدانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.