Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتی چین ڕادەگەيه‌نێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتيیانی هەرێمی کوردستان ئاگه‌دار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی، لە چوارچێوەی بەرنامەی گەنجی سەرکەوتوو لە کۆماری چینی میللی (Youth of Excellence scheme of China Program) زەمالەی خوێندنى ماستەرى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە.

هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیيانەی خوارەوە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن؛ كرته‌ بكه‌

مەرج و داواکاريی لایەنی کۆماری چینی میللی:

1. بڕوانامەی دەرچوون کە پشتڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2. بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم.
3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی، کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاست کرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.

5. تاقيكردنه‌وه‌كانى زمانی ئینگلیزی، وەک تۆیفل و ئایلتس، کە ئاستەکان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکى ديكه‌ جیاوازە بەپێی داواکاريی ئەو زانکۆیەی داواکاری بۆ پێشکەش دەکەی.
6. تەمەنی پێشکەشکار لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
7. دەبێت بە لایەنی کەم (٣) سێ ساڵ ئەزمونی کارکردنی هەبێت و بە نووسراوی فەرمی، پشتگیری لە ماوەی ئەزمونی کارکردنەکەی بکرێت.
8. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
9. سیڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
10. سکرینشۆتی ئەو ماڵپەڕەی کە داواکاریيه‌کەى پێشکەش کردووە، بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کە داواکاریيەكه‌ بەسەرکەوتوویی پێشکەش کراوە.
11. بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆن و (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) ئیمه‌يڵه‌وه‌ (chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn) بکەن.

مەرجەکانى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:

• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگه‌کانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت، لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستيی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریيەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واته‌ بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیريی دارایی دەکرێت (بۆ وردەکاريی زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن).
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکيی زەمالەکەوه‌ دەبێت.

تێبینی:
بۆ ئەوانه‌ى داواکاری پێشکەش دەکەن و دوای پێشکەشکردنی داواکاریيەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا ڕۆژی (2026/2/24)، ئەم زانیاریيانەى خوارەوە بۆ ئەم ئیمه‌يڵه‌ بنێرن (maqsood.mohammed@mhe-krg.org):

- ناوی تەواو وەک ئەوەی لە پاسپۆرت نووسراوە.
- شوێنی کار
- بەرنامەی پێشکەشکراو واته‌ ماستەر لە بواری ...
• ئیمه‌يڵ.
• تەلەفۆن (ئه‌و ژماره‌يه‌ى کە واتسئەپی لەسەرە)
• کۆپيی پاسپۆرت.
• نووسراوی پشتگیری، کە ماوەی ئەزمونی کاری بسەلمێنێت.
• بڕوانامەی دەرچوون، کە پشتڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
• بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
• بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی، کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاست کرابێتەوە.
• بڕوانامەی تەندروستی، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
• تاقيكردنه‌وه‌كانى زمانی ئینگلیزی.
• پاسپۆرت (ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت).
• سیڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
• سکرینشۆتی ئەو ماڵپەرەی داواکاریيەکەى بۆ پێشکەش کردووە.