وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستى پێشوازی لە کونسولى نوێى کۆمارى ئیسلاميى ئێران لە هەولێر كرد

*وهزيرى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستى: دهمانهوێت بە تایبەت بۆ خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى، سوود لە ئەزموونى كۆمارى ئيسلاميى ئێران وەربگرین.
ڕۆژى دووشەممە ٣ى شوباتى ٢٠٢٥، ئارام محهمهد قادر، وهزيرى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستى، به ئامادهبوونى بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى، پێشوازى له فەرامەرز ئەسەدی، کونسولی گشتيی تازەى کۆماری ئیسلاميی ئێران لە هەولێر كرد.
فهرامهرز ئهسهدى ڕایگەیاند: وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، یەکێکە لە وەزارەتە گرنگهكان، بۆیە وەک کۆمارى ئیسلاميى ئێران ئامادەى هەموو هاوکارى و پشتیوانیيەکین بۆ ئەم وەزارەتە، گوتیشى: زۆرترین هاوکارى و بەرەوپێشچوونمان لەگەڵ ئهو وەزارەته ههبووه و دەشمانهوێت بهرهو ئاستێکى فراوانتريان ببهين.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستيش دواى پیرۆزبایيی دەستبەکاربوون لە کونسول ڕایگەیاند؛ کۆمارى ئیسلاميى ئێران لە زۆر ڕەهەندەوە گرنگى و بایەخى بۆ هەرێمى کوردستان هەیە، سەبارەت بە پەیوەندییە زانستییەکانى نێوان هەردوولاش، ئارام محهمهد قادر گوتى: خوازیارین هاوکارى و هەماهەنگیمان لە بوارى خوێندنى باڵا و پێشخستنى ئاستى زانستى و گۆڕینەوەى ئاڵوگۆڕى ئەکادیمى و خوێندکار و مامۆستاکانمان لەگەڵ زانکۆکانى ئێران زیاتر بکەین، بە تایبەت بۆ خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى سوود لە ئەزمونى ئەم وڵاتە وەربگرین.