Skip to the content

ئاسانکاریی پرۆسەی خوێندن بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش دەکرێت

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى كرد و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە:

بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بە تایبەت (ڕزگاربووانی ئێزدی)، كە ناویان لە لیستی ڕزگاربوواندا تۆمار كراوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە:

1- دیاریكردنی چوارچێوەیەك بۆ وەرگرتنی ڕزگاربووانی دەستی تیرۆرستانی داعش لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی باڵا و پێشكەشكردنی ئاسنكاریی گونجاو بە ڕەچاوكردنی ئاستی زانستی.

2- لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنی (پارالێڵ) لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتتان.

3- سوودمەندبووانی هەردوو خاڵی سەرەوە تەنیا ئەو ڕزگاربووانە دەگرێتەوە كە لە لیستی ڕزگاربووانی بەردەست لەلایەنی پەیوەندیداری حكومەت ناویان تۆمار كراوە.