نزیکەی ٨ هەزار خوازیار تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی ئەنجامدەدەن

بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، (7813) خوازیار لە چواردە سێنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی دەستیپێکرد.
رۆژى شەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پرۆسەی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە چواردە سێنتەری زمان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تاکو٤ی تەمموزی ٢٠٢٥، لە کاتی بەیانیان و ئێواران بەردەوام دەبێت.
(690) بەشداربوو لە ئاستی (Beginner) و (1950) بەشداربوو لە ئاستی (Elementary) و (3718) بەشداربوو لە ئاستی (Intermediate) و (1455) بەشداربوو لە ئاستی (Advanced) بەشدارن لە تاقیکردنەوەکان، بەمەش کۆی گشتی بەشداربوان لە هەر چوار ئاست بریتیە لە (7813) بەشداربوو.
ئامانج لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانى ئینگلیزی برییتییە لە هەڵسەنگاندنى بەشداربوان لە دواى بەشداریکردنیان لە ئاستە جیاجیاکانی خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی و وەرگرتنی نازناوی زانستی و خوێندنی باڵا /ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانە.