Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگاداریی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکان دەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم؛ لە ئەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى ناوچەکانی دەرەوەى هەرێم، دەتوانن سەردانى تۆمارى زانکۆکان بکەن؛ بۆ وردەکارى لەبارەى پێشکەشکردنى فۆڕمی داتاکان.

بۆ پرۆسەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، لە دانیشتوانی پارێزگاکانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئاگادارىی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکان دەکاتەوە؛ لینکى ناردنى داتاکانى ئەنجومەنى ڕاژەى گشتیى فیدراڵى لەلایەن وەزارەتەوە ئاراستەى سەرجەم تۆمارى گشتیى زانکۆکان کراوە.

بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارتان دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانى تۆمارى گشتیى زانکۆکانتان بکەن بۆ زانیارى و وردەکارى لەبارەى چۆنیەتیى دەستپێکردنى پرۆسەکە و پێشکەشکردنى فۆڕمەکان، دواتر لە ڕێگەى تۆمارى زانکۆکانەوە ڕاستەوخۆ داتاکان بۆ ئەنجومەنى ڕاژەى گشتیی فیدراڵى دەنێردرێت.