ئاسانکاریی پرۆسەی خوێندن بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش دەکرێت

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژينهوهى زانستى كرد و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە:
بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بە تایبەت (ڕزگاربووانی ئێزدی)، كە ناویان لە لیستی ڕزگاربوواندا تۆمار كراوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە:
1- دیاریكردنی چوارچێوەیەك بۆ وەرگرتنی ڕزگاربووانی دەستی تیرۆرستانی داعش لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی باڵا و پێشكەشكردنی ئاسنكاریی گونجاو بە ڕەچاوكردنی ئاستی زانستی.
2- لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنی (پارالێڵ) لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتتان.
3- سوودمەندبووانی هەردوو خاڵی سەرەوە تەنیا ئەو ڕزگاربووانە دەگرێتەوە كە لە لیستی ڕزگاربووانی بەردەست لەلایەنی پەیوەندیداری حكومەت ناویان تۆمار كراوە.