وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی چوار پۆست لە زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا چوار پۆست لە زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان ڕادەگەیەنێت. هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدا بەرجەستەیە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات؛ تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
پۆستەکان:
1/ ڕاگرێ سەنتەرێن ڤەکولینێن زانستى و پەرەپێدان
2/ ڕاگرێ کولیژا تەکنیکى ئینفۆرماتیک ئاکرێ
3/ ڕاگرێ پەیمانگاها تەکنیکى یا ئاکرێ
4/ ڕاگرێ پەیمانگاها تەکنیکى یا بەردەرەش
مەرجەکان:
یەکەم: مەرجەکان بۆ ڕاگرێ سەنتەرێن ڤەکولینێن زانستى و پەرەپێدان و ڕاگرێ کولیژا تەکنیکى ئینفۆرماتیک ئاکرێ:
1/ هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2/ نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3/ خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.
دووەم: مەرجەکان بۆ ڕاگرێ پەیمانگاها تەکنیکى یا ئاکرێ و ڕاگرێ پەیمانگاها تەکنیکى یا بەردەڕەش:
1/ هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر یان دکتۆرا بێت و نازناوى زانستى لە (مامۆستا) کەمتر نەبێت.
2/ خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینییەکان:
- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدوبۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات؛ بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ، بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- پێویستە خوازیار (C.V) و پوختەى ڕاژە و یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکانى و کارتى نیشتیمانى، یاخود ناسنامەى بارى شارستانیى پێشکەش بکات.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.
- هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ (C.V) و پوختەى ڕاژە ڕاستەوخۆ لەم بەستەرە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات: کرتە بکە