وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی پێشوازی لە کونسوڵى گشتیی شانشینى هاشمى ئەردەن کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی پێشوازیی لە، فوئاد ئەلمەجالی، کونسوڵى گشتیی شانشینى هاشمى ئەردەن لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەى پەرەپێدانى پرۆژە ئەکادیمییەکانى نێوان هەردوولا بەتایبەت دەرەنجامى دیدارى هاوبەشى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئەردەن کە ساڵى ڕابردوو ئەنجام درا کرا.
لە دیدارەکەدا، کە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتیی وەزارەت ئامادەبوون، لە وتەیەکدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئەردەن، پەیوەندى بەهێز و دێرینن؛ هەردوو گەل خاوەن مێژوو و کلتوورێکى دەوڵەمەندن". بۆ ئەم مەبەستە و بە ئامانجى پەرەپێدان و ئاڵوگۆڕى زیاترى زانستى و ئەکادیمى لە نێوان هەردوولا، ساڵى ڕابردوو لەڕێگەى دیدارى هاوبەشى نێوان زانکۆکانى هەرێم و ئەردەن ئاڵوگۆڕى زیاترى زانستى و پەرەپێدانى پەیوەندییەکان لە نێوان یەکتر ئەنجام درا.
کونسوڵى گشتیی ئەردەن لە هەرێمى کوردستان، کورتەیەکى لە بارەى ئاستى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا پێشکەش کرد و گوتى: "دەمانەوێت ئاستى هەماهەنگى و پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لە نێوان دامەزراوەکانمان زیاتر پەرە پێبدەین؛ کە دەبێتە دەروازەیەکى بەهێز بۆ ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدانى پەیوەندییەکان".
لە کۆتاییی کۆبونەوەکەدا و بە بۆنەى کۆتاییی هاتنى ئەرکەکەى کونسوڵى ئەردەن، لە هەرێمى کوردستان، لەلایەن وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سوپاس و پێزانین ئاراستەى کونسوڵى ئەردەن لە هەرێمى کوردستان کرا.