Skip to the content

پڕۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پڕۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦)، بەشێوەى ئەلیکترۆنیى ڕادەگەیەنێت. پڕۆسەکە لە ڕێکەوتى (٢٠٢٥/٧/١٥) تاکوو (٢٠٢٥/٨/٣١) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانى دەرچوونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین، لە (٢٠٢٥/٩/١٥) تێپەڕ نەکات.
بەمەبەستى بەرچاوڕوونى بۆ ئەو خوێندکار و قوتابییانەى دەیانەوێت پڕۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەر ئەم لینکە فێرکارییەى خوارەوە بكەن؛ دواتر دەستبکەن بە پڕۆسەکە بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى هەڵە نەبنەوە. لە هەمانکاتدا هەر خوێندکارێک یان قوتابییەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت، وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
تێبینى:
1/ ئەگەر قوتابی/ خوێندکار، (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چوونە ناو سیستەمى گواستنەوە و دابەزین، ئەوا ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوازدەى ئامادەیی دەبات، لە تۆمارى زانکۆکەى پڕۆسەکە ئەنجام دەدات.
2/ بۆ ئەنجامدانى پڕۆسەى گواستنەوە و دابەزین، پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پڕۆسەکە بە ئەلیکترۆنیى ئەنجام دەدرێت.
3/ پێویستە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان لەو ماوەیەی دیاریکراوە تەواو بکەن؛ چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.

- بۆ ئەنجامدانى پڕۆسەى گواستنەوە و دابەزین: كرته‌ بكه‌

- بۆ بینینی گشتاندنى وەزارەت، تایبەت بە ڕێنماییی گواستنەوە و دابەزین، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: كرته‌ بكه‌