وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستى؛ لە ئێستادا 500 فێرخوازى هەرێمى کوردستان لە تورکیا دەخوێنن

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى: پەیوەنديى زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى هەرێم و تورکیا له بەرەوپێشچوون دایە.
ڕۆژى سێشەممە ١٧ى حوزهيرانى ٢٠٢٥، ئارام محهمهد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسولى گشتيى کۆمارى تورکیا لە هەرێمى کوردستان كرد.
کونسولى تورکیا خۆشحاڵيى خۆى بە فراوانبوونى ئاستى پەیوەندییەکانى زانکۆ و دامەزراوە زانستى و ئەکادیمییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى وڵاتەکەیان نیشان دا، بۆ ئەمەش هیواى خواست ئەم کۆبونەوانە ببنە هۆکاری کرانەوەى زیاتر و پتەوکردنى پەیوەندییەکان بۆ ئاستێکى فراوانتر، بە تایبەت بۆ ئاڵوگۆرى ستافى ئەکادیمى و پێدانى سکۆلەرشیپ.
لە بەرانبەردا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، هیواى خواست ئەم سەردانە کارى گرنگى زانستى و مەعریفى گەورەتری بەدوادابێت و پەیوەندییە زانستیيەکانی هەردوولا گڕوتینی زیاتر بەخۆیانەوە ببین.
هەروهها د. ئارام محهمهد پشتیوانيى تەواوى خۆى بۆ ئامادەکردن و واژۆكردنى یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا نیشان دا، بە مەبەستى قووڵبوونەوەى زیاتر و پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییە زانستییەکان.