Skip to the content

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی؛ فێرخوازانی کوردستان لە ئێران سەرپشک دەکرێن لە گەڕانەوە یاخود بەردەوامبوون لە پرۆسەی خوێندن

بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران و قوتابییانی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخوێنن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت کە سەرپشکن لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، یاخود مانەوەیان لە کوردستان.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند؛ بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکەدا هاتووەتە پێش و ئەگەر و لێکەوتەکانى، بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران و قوتابییانی هەرێمی کوردستان، کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخوێنن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە خوێندکاران و قوتابییانی هەرێمی کوردستان كە لە ئێران دەخوێنن، سەرپشک دەکرێن لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، یاخود مانەوەیان لە کوردستان تاکوو ڕێکەوتی (2025/7/1) و دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی دۆخەکە. هەروەها ئەو ماوەیان وەک ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت لە کاتى یەکسانکردنى بڕوانامەکانیان.