وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا لە وڵاتی چین ڕادەگەیهنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستا و فەرمانبەران و هاووڵاتیيانی هەرێمی کوردستان ئاگهدار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری میلليی چين، زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆراى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە.
هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانى چین هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە ڕێگەی لینکى هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن: مالپهڕى زهمالهكه
تێبینی: وەزارەت تەنها کار لەسەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەکات.
- مەرج و ڕێنماییەکانى کۆمارى میلليی چين بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا:
١. داواکار دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراق بێت و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
٢. داواکار تەمەنی لە (٤٥) ساڵ کەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
٣. فەرمانبەرى دامودەزگهکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كە دوو ساڵ خزمەتیان هەیه، هاندهدرێن بۆ پێشكهشكردن بۆ ئهم زهمالهیه.
- بهڵگهنامه پێويستهكان بۆ پێشکەشکردن:
- بڕوانامەی دەرچوون کە پشتڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستى، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
- بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم.
- بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاست کرابێتەوە.
- بروانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
- تێستی زمانی ئینگلیزیيەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس.
- دوو نووسراوی (Recommendation) لەلایەن مامۆستایانی زانکۆکەی یا لە شوێنی کار.
- پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
- سیڤی و پێرسنەل ستەیتمێنتی داواکار.
- هەر دۆکیومێنتێکی تر کە لە پرۆسەی پێشکەشکردن داوا کرابێت.
- تکایە بۆ هەر پرسیارێک، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە (chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn) بکەن.
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
١. ماستەر:
● پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگهکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
● پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥ )کەمتر نەبێت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریيەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی (چین)ــهوه پشتگیريی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکيی زەمالەکە (چین) دەبێت.
٢.دکتۆرا:
● پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگهکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
● دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠ )کەمتر نەبیت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریيەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆماری میلليی چينهوه، پشتگیريی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی مالپەری سەرەکيی زەمالەکە دەبێت.
تێبینی:
١. بۆ ئەوانهى داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریيەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا ڕۆژی (١٨/٥/٢٠٢٥)، ئەم زانیاریيانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمهيڵه بنێرن (maqsood.mohammed@mhe-krg.org):
لە سەرەوە وشەی (CSC) بنووسرێت، ئینجا ئەم زانیاریيانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی ڕەوانە بکرێن:
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نووسراوە.
● شوێنی کار
● بەرنامەی پێشکەشکراو، واتا ماستەر و دكتۆرا لە ...
● كۆپی ههموو ئهو دۆكۆمێنتانهی بهكارهێنراون بۆ پێشكهشكردن له یهك PDF.
● دوای پێشکەشکردنی لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت وێنهى شاشهكه بگرێت و بينێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس.
● ئیمهيل.
● تەلەفۆن.
٢. هەر کەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت.
٣. تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسولخانەی گشتيی وڵاتی چین لە هەولێر بكهن، لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئيمهيڵهی خوارەوە:
تەلەفۆن: ٠٧٥١١٣٧٨٤٢٢
ئیمێل: chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn