342 فێرخوازى شارى کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم لە زانکۆکانى کوردستان وەرگیران
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستيى هەرێمى كوردستان ده‌رگه‌ی پێشكه‌شكردنی لە ڕێگەى زانکۆلاین بۆ ده‌رچووانی پۆلی دوازده له به‌شی خوێندنی كوردی له ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، له ئه‌نجامدا بۆ ئەمساڵیش، وەزارەت ڕەزامەندى پێشان دا لەسەر وەرگرتنى (342) خوێندکار و قوتابيى شارى کەرکوک و خانەقین و شەنگال و تەواوى ناوچە کوردستانییەکان لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوانى هەرێمى كوردستان بۆ ساڵى خوێدنى (2025-2026).
بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایى لە دەرچووانى ئه‌و ناوچانه دەکەین و هیوا دەخوازین لە ماوەى خوێندنەکەیان لە زانکۆکان بتوانن بە زانست و زانیارى، خزمەت بە وڵات بکەن.
بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى وەرگیراوان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن: كرته بكه