Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی زەمالەى خوێندنى ماستەر لە وڵاتى کۆریاى باشوور ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگەدار دەکاتەوە وڵاتی کۆریاى باشوور لە ڕێگەی ئاژانسی کۆریا بۆ هاوکاریی نێودەوڵەتی (KOICA)، ژمارەیەک کورسیی ماستەر لە پێنج بوارى جیا، لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە تەرخان کردووە.

بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانى تێدایە و ئارەزووی خوێندنی هەیە لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە سەردانی لینکی هاوپێچ بکەن: کرتە بکە

- ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• باشتر وایە پێشکەشکار تەمەنی لە (٤٠) ساڵ کەمتر بێت.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

تێبینی: 
- هەر کەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تکایە بۆ هەر پرسێارێک یان زانیاریی زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- لە ئێستادا فۆرمەکان پێشکەشی ئاژانسی کۆیکا دەکرێت، دوای بڕیاری ئاژانسی کۆیکا، هەنگاوەکانی دواتر بە پێشکەشکار ڕادەگەیەنرێت.
- دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن: کرتە بکە

- فۆرمی هاوپێچ (فۆرمی کۆیکا) و تەواوی فۆرمی پەیوەست بە زانکۆکە و پێداویستییەکان بە هەر دوو شێوەی هارد کۆپی و سۆفت کۆپی، تاوەکوو ڕێکەوتى ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکان بکەن.