Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ژمارەیەک کۆرسی ڕاهێنان لە وڵاتى هۆڵەندا ڕادەگەيه‌نێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانبەران و مامۆستایان لە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامودەزگه‌کانى دیکەى هەرێمى کوردستان ئاگه‌دار دەکاته‌وه‌، وڵاتى هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسى ڕاهێنانى جۆراوجۆر لەسەر ئەرکى حکومەتى هۆڵەندا بە ناونیشانى (The Shiraka Training Programme) ڕادەگەیەنێت.

بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی بەشداری لە کۆرسەکانی ڕاهێناندا هەیە، دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم لینکەوه‌، داواكارى پێشکەش بە سەرچاوەی کۆرسەکان بکات: كرته‌ بكه‌

کۆرسی ڕاهێنان:
بۆ کۆرسەکانی ڕاهێنان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هیچ مەرجێکی نیيە، بەڵام کاتێک داوای نووسراوی پشتگیری دەکرێت، دەبێت سەرەتا نووسراو لە فەرمانگەکەی خۆى بهێنێت، ئەوکات وەزارەت دەتوانێت پشتگیريی کاندیدبونى بکات.

تێبینی:
- بۆ زانياريى زياتر، تکایە لینکی کۆرسەکان بەوردی بخوێنەوە.
- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاريی زیاتر سەرەتا سەردانی لینکى کۆرسەکە بکەن.
- ئەگەر پێویستی بە پشتگیريی وەزارەت هەبێت، وەزارەتەکەمان ئەو کاتە پشتگیری دەکات کە لەلایەن فەرمانگەکەی پێشکەشکار بە فەرمی پشتگیری بکرێت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن بریتیيە لە (2026/2/8).