Skip to the content

خزمەتگوزاریەکان و پەیکەری ڕێکخراوی

  • ئەركی دادوەریی:  بە یاساكردن و سەیركردنی ناكۆكییە كارگێڕی و دادوەرییەكان و دەستەبەركردنی یەكێتی یاساكاریی و دەربڕینی بیروڕا لەبارەی كاروباری یاسایی بۆ كوردستانی عێراق و دەزگاكانی لە رێگەی ئەنجوومەنی شورا.  
  • هەماهەنگیكردن لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە مەبەستی پیادەكردنی یاساكان و بەدیهێنانی دادپەروەریی و ئامانجەكانی وەزارەت لە ڕێگەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی.
  • ئەركی خزمەتگوزاریی: تۆماركردنی ڕەفتاری خانووبەرە و حوكمەكانی دادوەریی لەبارەی مافی زەویوزار و ڕێكخستن و بەهێزكردنی ڕەفتاری یاسایی و چەسپاندنی ئەو مافانەی لێیەوە دروست دەبن و خەسڵەتی فەرمیان بخرێتە سەر، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی خانووبەرە.  
  • چاودێریكردنی كاروباری ناكامان لە ڕووی كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و مرۆڤایەتیەوە، بە هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان. پاراستنی دەسكەوتەكانی مافەكانی هەرێم و مافی هاووڵاتیان و ئاسانكاریی رێكاری جێبەجێ‌ كردنی حوكمەكان و بڕیارەكان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگە دادییەكان  کە پێکهاتووە لە فەرمانگەکانی - جێبەجێکردن، ناکامەکان، دادنووس.  
  • دەركردن و بڵاوكردنەوە و دابەشكردنی رۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان) بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بۆ ئاگاداربوونی فەرمانگە و دەزگاكانی هەرێم و هاووڵاتیان لە یاساكارییە دەرچووەكان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەڕيوبەرایەتی رۆژنامەی وەقائعی كوردستان. 
  • پەسەندكردنی بەڵگەنامەكان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان.
  • ئامادەكردن و شیاندنی دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی و فەرمانبەری یاسایی بۆ كارمەندانی وەزارەت و فەرمانگە و دەزگاكانی دیكەی هەرێم لە ڕێگەی پەیمانگەی دادوەری .
  •  پێداچوونەوە و وردبینیكردن و پشكنینی تۆمارەكانی وەزارەت و هەموو فەرمانگەكانی، بۆ دابینكردنی دادوەریی و دەستپاكی و شیاویی لە جێبەجێ‌كردنی كارو چاڵاكییەكانیان لە ڕێگەی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی.

...

پەیوەندی:

ژمارەی پەیوەندی:

  • 00964662245522
  • 00964662245515
  • 00964662245507 

ئیمەیل: info@moj.gov.krd

کاتەکانی دەوام کردن:

  • ڕۆژانی یەک شەممە تا پێنج شەممە، ٨:٠٠ی به‌یانی تاکو ٣:٠٠ دوای نیوەڕۆ
  • رۆژانى پێنج شه‌ممه‌ ٨:٠٠ی به‌یانی تاکو٢:٠٠دوای نیوەڕۆ

ناونیشان: شەقامی ٦٠ مەتری – نزیك بەرزە پردی عەنكاوه‌، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عراق