Skip to the content

رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی ئامادەیی دەربڕی بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەت مۆنۆمێنتێکی مۆدێرنی ئەنفال لە گەرمیان دروست بكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٧/٤/٢٠٢١ عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرپەرشتی دکتۆر کارین مۆڵدۆچ رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کۆ بووەوە.

 

لە دیدارەکەدا رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی تیشکیان خستە سەر کار و چالاکییەکانیان لە ماوەی (١٥) ساڵی رابردوودا لە بواری کاری هونەری و خزمەتکردنی ژنانی کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ناحیەی رزگاری و دەڤەری گەرمیان بەگشتی و ئامادەییان دەربڕی بۆ ئەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتێکی مۆدێرنی ئەنفال لە شێوەی مۆزەخانەیەک لە ناحیەی ڕزگاری، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوانن.