Skip to the content

کار و چالاکییەکان

یادی ١٨ ساڵەی شەھیدانی ١ـی شوبات کرایەوە

تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ١ـی شوبات لە هەولێر داندرا

ئەندامانی "دەستەى جینۆساید" لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبوونەوە

گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە و پێشنیازی ئەندامانی دەستەکە کرا، لەو بوارانەی کە پێشتر بۆیان دیاری کرابوو بەپێی دابەشکردنی ئەرکەکان

پێنجەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی ڕادەگەیەندرێت

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێنجەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی کە  منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت ڕادەگەیەنێت.

ڕاگەیەندراوێک لە لایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

"کارکردن بۆ ناساندنی جینۆسایدی گەلەکەمان لەلایەن پەرلەمانتارانی وڵاتێکی گەورەی وەکو فەڕەنسا ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی ناساندنی زۆرتری تاوانەکانی بەعس و دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا". 

قەرزەکانی کرێی خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەھیدان و زیندانی و گیراوی سیاسی خەرج دەکرێت

وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەھیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانی کراو و گیراوی سیاسی خەرج دەکات. 

دەستەی جینۆسایدی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبووەوە

 لە کۆبوونەوەیەکدا کار و پلانی دەستەکە بۆ زیاتر ناساندنی تاوانەکانی جینۆساید دژ بە گەلەکەمان و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی جینۆساید و زیانلێکەوتوانی دەستی رژێم تاوتوێ کرا.

کۆبوونەوەی هەماهەنگی سێ وەزارەت بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەڕێوەچوو

بە مەبەستی هەماهەنگی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، وەزیرانی هەر سێ وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، تەندروستی و دارایی و ئابووری کۆبوونەوە.

لیژنەی جینۆساید لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی شەهیدان کۆبۆوە

شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە لایەن لیژنەی کاروباری شەھیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی پەرلەمانی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

تیمێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەن

تیمێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ناوچە جیاجیاکانی سووریا سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد.

وەزارەتی شەهیدان دۆسیەی شەهیدانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە دەگوازێتەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ھەوڵدان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان وەک تەندروستی و خوێندن و زەوی و کارکردن بۆ یەکلایی کردنەوەی گرفتی بەناوکردن و تۆمارکردنی زەوی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی تاوتوێ کرا.