Skip to the content

ئەندامانی "دەستەى جینۆساید" لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ١ی شوباتی ۲۰۲۲، دەستەی جینۆسایدی وەزارەت بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی جینۆساید کۆبووەوە.
دەستەی جینۆسایدی لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی وەزارەت بۆ بە جینۆساید ناساندنی پرسی کۆمەڵکوژی گەلی کوردستان بە دەست رژێمی رووخاوی بەعس، دامەزراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی تێکڕای ئەندامانی دەستەکە بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لە سەر پڕۆژە و پێشنیازی ئەندامانی دەستەکە کرا، لەو بوارانەی کە پێشتر بۆیان دیاری کرابوو بەپێی دابەشکردنی ئەرکەکان.
ھەروەھا خوێندنەوە و خستنەڕووی ئەو نووسراوانەی کە ئاراستەی سکرتاریەتی دەستە کرابوون، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.