وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە شاندێکی قەزای چەمچەماڵ
![](/media/4288/abdullahhajimahmudreceivechamchamalcitydelegation.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132567566370000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بەڕێز وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە شاندێکی ئیداری قەزای چەمچەماڵ بە سەرپەرشتی بەڕێز قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر و بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدانی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری مۆنیۆمێنتی ئەنفال و سەرۆکی رێکخراوی مانەوە بۆ شەهیدان و ئەنفال.
لە دیدارێکدا خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان جەختی لەسەر کرایەوە و پێداویستییەکانی مۆنۆمێنت و بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و گەڕەکی ئاسودەی چەمچەماڵ تاوتوي کرا کە دانیشتوانەکەی بریتین لە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان لةسنوري چه مچه مال و گةرميان.