مەراسیمی بەخاکسپاردنی روفاتی 104 ئێزیدی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ هەینی 2021/2/6 عادل مەلاساڵح بە نوێنەرايەتي بەڕێز جەنابي وەزيري كاروباري شەهيدان و ئەنفالكراوان بەشداربوو لەمەراسيمي هێنانەوەو بە خاكسپاردني 104 شەهيدي برائيزيديەكان لە گوندي كۆجۆی سەر بە قەزاي شنگال.. كة لة ڕۆژي 2014/8/15 تيرۆريستاني داعش لةگوندەكەیاندا جينۆسايدي كردن...
لە مەراسيمەكەدا هەريەك لە نوێنةرانی سەرۆك كۆماري عێراق و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەريم و شاندي حكومەت ونوێنەری نەتەوە يەكگرتووەكان و نوێنەری وڵاتان و رێكخراوە بيانی و لؤکاڵیەكان و كەس و كاري قوربانيانی ئێزيدی بەشداربوون.