Skip to the content

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە شاندێکی رەوتی حیکمە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەک شەممە عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە شاندێکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی بەسەرپەرشتی کاروان بابانی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی رەوتی حیکمە و نوێنەری سەماحەتی سەید عمار الحکیم لە کوردستان.

لە سەرەتای دیدارەکەدا شاندەکە سوپاس و رێزی تایبەتی عمار الحکیم ی سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیان گەیاندە جەنابی وەزیر لە پای بەشداربوونیان لە 18هەمین ساڵیادی تیرۆر کردنی ئایەتوڵڵا محمد باقر الحکیم و خوێندنەوەی وتاری رێزدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییشدا شاندەکە قەڵغانی نیشتمانیان پێشکەش بە جەنابی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد.