قۆناغی دووەمی منحەی مانگانەی زیندانییانی سیاسی خەرج دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایدەگەیەنێت، "دوا بەدوای فەرمانمان بە ژمارە (٤۷٤) لە رێکەوتی 2021/6/24، تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (۱۹۷) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی دووەم ئەو بەڕێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێننامەی دادنووسیان کردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایاری و حوزەیرانی 2021 .
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان راشیدەگەیەنێت ، "ئەوانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی ئەو رێکارانە سەردانی بانکی ناوبراو بکەن".
هاوکات ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.