Skip to the content

كونسوڵی گشتیی ئیمارات... خاڵی گەشی سیاسەتی ھەرێمی کوردستان، پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لەخۆگرتنی ملیۆنان پەنابەر و ئاوارەیه‌ ناوچەکەیه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ڕێکەوتی ۲۷ ی تەمموزی ۲۰۲۱  عبداللە حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، پێشوازیکرد لە  ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری کونسوڵی گشتی ئیمارات.

لە دیدارەکەدا ، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاماژەی بە مێژووی قوربانیدان و تێکۆشانی گەلی کوردستان کرد لەپێناوی ئازادی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و رایگەیاند، "گەلەکەمان لەم پێناوەدا دەیان ھەزار شەھیدی بەخشیوە و بەردەوامیشە لەسەر خەباتکردن دوور لە توندوتیژی بۆ چەسپاندنی مافەکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا".

لەبەرامبەردا کونسوڵی گشتی وڵاتی ئیمارات، خۆشحاڵی خۆی بەو دەرفەت و دیدارە دەربڕی و جەختی لە پشتگیری بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان كرده‌وه‌ و سەرسامی خۆیشی نیشاندا لەو پێشکەوتنانەی کە گەلی کورستان لە ماوەیەکی کەمدا پێی گەیشتووە و ئاماژەی بەخاڵی گەشی سیاسەتی ھەرێمی کوردستان کرد لە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لەخۆگرتنی ملیۆنان پەنابەر و ئاوارەی ناوچەکە کە لە ئاکامی هێرشی دژ بە داعش زێدی خۆیان بەجێهێشتووە و ھیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ پەرەپێدانی پەیوه‌ندی دۆستانەی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیمارات خواست.