Skip to the content

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه‌سوكاری شه‌هیدان لێی سوودمەند دەبن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی 31/5/2021 عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود، وەزيری كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ديوانی وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ليژنەی وردبينی و پێداچوونەوەی دۆسيەی زيندانيكراو و گيراوانی سياسی كرد، به‌ مه‌به‌ستی بەدواداچوونی كارەكانيان و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ياسای چاكسازی و پەلەكردن لە يەكلايیكردنەوەی دۆسيەكان له‌ پێناو خزمەتكردنی زیاتری زيندانيانی سياسی و سوودمەندبوونيان بە پێی ياسا و ڕێنماييە كارپێكراوەكان.