وه‌زیرى پلاندانان....(UNICEF) یه‌كێكه له رێكخراوه چالاكه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/6/15، له دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان له‌گه‌ڵ د.بلال اسحاق الكسوانى سه‌رۆكى به‌شى سیاسه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى رێكخراوى (UNICEF) و وهفدێكى یاوه‌رى كۆبۆوه.
لهدیدارێكد كه بریكارى وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكى ده‌ستى ئامارى هه‌رێم ئاماده‌ی بوون گفتوگۆ كرا له‌باره‌ى كاروچالاكی وههماههنگییهكانى هه‌ردوولا، كه له ئێستادا وه‌زاره‌تی پلاندانان سه‌رقاڵى داڕشتنى پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژیه له بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى كه بریتییه له چاودێرى و چاكسازى و ده‌سته‌به‌رى خێزانى و پاراستنى ماف و ئیمتیازاتى كرێكاران و خستنهبهرخوێندنى منداڵان له‌رێگه‌ى ئه‌نجامدانى رووپێوى هه‌ژارى و دیاریكردنى سێكته‌ره‌كانى كاركردنیان له‌كۆمه‌ڵگادا، به‌شێوه‌یه‌ك تۆمارێكى یه‌كگرتووى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى داده‌مه‌زرێت، ئه‌و پرۆژه‌یه به هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌نجام ده‌درێـت و وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتى ده‌كات و پاڵپشتى رێكخراوى یونیسێف و وه‌زاره‌تى كارده‌كات.
هه‌ر له دیداره‌كه باسى سیاسه‌تى كارى حكومه‌تى هه‌رێم و داڕشتنى پرۆژه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتیمان كرد، كه له‌و رێگه‌یه‌وه ئامانجمانه زۆرترین پرۆژه‌ى ستراتیژى له‌بواره جیاجیاكان ئه‌نجام بدرێت و هه‌نگاوێكیش ده‌بێت بۆ ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و گه‌نجان ولاوانى ناوخۆى هه‌رێم.