وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز، پەیامێك بڵاودەكاتەوە
![](/media/5307/abdullahajimahmud.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132607314520000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی جهژنی نهورۆز و سەری ساڵی ( ۲۷۲۱ )ی کوردییەوە پیرۆزبايی له كهسوكاری سهربهرزی شههیدان و کەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی و تاقانەکانی جینۆساید و سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی کوردستان دەکەم.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی یەکگوتاری و یەکخستنی زیاتری نێوماڵی کوردستانی و پتەوبوونی گیانی برایەتی و تەبایی لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانی گەلەکەمان و پێکەوە کارکردن بۆ پاراستن و گەشەکردن و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان.
دەخوازم هەموو تواناکان کۆبکرێنەوە بۆ فەراهەمکردنی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان لەژێر سایەی کوردستانێکی ئارامدا.
عەبدوڵڵا حاجی مەحمود
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان