Skip to the content

وه‌زاره‌تی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان بەردەوامە لە بە نێودەوڵەتیکردنى جینۆسایدى گەلی كورد و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشه‌شه‌ممه ڕێکەوتى ٢٥/٥/٢٠٢١ بە سەرۆکایەتى عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، کۆبوونەوەی دەستەی کاروباری جینۆساید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەرکەکانى ئەندامانى دەستەی کاروباری جینۆساید دیاری کران و باس لە چڕکردنەوەى هەوڵەکانى وەزارەت کرا بۆ پرسى بە نێودەوڵەتیکردنى جینۆسایدى گەلی كورد و هەوڵدان بۆ بابەتى قەرەبووکردنەوەى قوربانیانى جینۆساید و زیانلێکەوتووانى دەستى ڕژێمى پێشووی عێراق لە چوارچێوەى ماددەى ١٣٢ى دەستوورى هەمیشەیى عێراق، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان بۆ بەدواداچوونى کەیسەکانى جینۆساید و قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى دەستى ڕژێم لە هه‌رێمی کوردستان.