Skip to the content

ئەنفال بە نەوەی نوێ دەناسێنرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی ناساندنی مێژووی ئەو تاوانە مرۆڤایەتیە بە نەوەی نوێ، خوێندکارانی خوێندنگەی ڕۆژ ی بنەڕەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد.

لە پەراوێزی چاڵاکییەکانی تایبەت بە ٣٤ مین ساڵیادی شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال دژ بە گەلی کورد کە بە مەبەستی پاکتاوی نەژادی لەلایە رژێمی بەعسی ڕووخاوەوە ئەنجامدرا، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٤/١٨  بە مەبەستی ناساندنی مێژووی ئەو تاوانە مرۆڤایەتیە بە نەوەی نوێ، لە گەشتێکی ڕۆشنبیری و زانیاری بەخشدا خوێندکارانی خوێندنگەی (ڕۆژ) ی بنەڕەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد.

خوێندکاران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتەکەوە پێشوازیکران، دواتر بە سەرجەم بەش و ھۆبەکانی مۆنۆمێنتەکە ئاشنا کران، لە مۆزەخانەی مۆنۆمێنتەکەشدا قۆناغەکانی شاڵاوی ئەنفال و سەرجەم وێنە و دۆکیۆمێنتەکانیان بۆ ڕوونکرایەوە.