Skip to the content

سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان لە پەرلەمان سه‌ردانی وەزارەتی شەهیدانی كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱۲ی نیسانی۲۰۲۲، سەوسەن محمد میرخان سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد و لە لایەن بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتەوە بە گەرمی پێشوازی  لێکرا.
لە دیدارێکدا باس لە خزمەتکردنی باشتری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان کراو دواتر سەردانی لیژنەی تێڕوانینی ناڕازیبوون و سکاڵایان کرد و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئیشوکاری ڕۆژانەی لیژنەکە کە لەماوی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆی ٥۰٤ دۆسیەی سکاڵا ٤٤۱ دۆسیەیان یەکلایی کردۆتەوە.
شایەنی باسە ئەو لیژنەیە کار دەکەن لەسەر یەکلاییکردنەوەی سکاڵای کەسوکاری شەهیدان لە ژێر ڕۆشنایی یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٠٧ یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنیشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق.