وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە یادی ٤٨ ساڵەی بۆردومان و ڕاپەڕینی قەڵادزێدا بهیاننامهیهكی بڵاو كردهوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی ٤٨ ساڵەی بۆردومانی زانکۆی قەڵادزێدا ڕاگەیاندراوێکی دەر کرد و ئەوەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە یادی ٤٨ ساڵەی بۆردومان و ڕاپەڕینی قەڵادزێدا
جەماوەری تێکۆشەری دەڤەری پشدەر
لە ڕۆژی ۲٤ ی نیسانی ساڵی ۱۹۷٤ دا دروست ٤٨ ساڵ پێش ئەمڕۆ و له درێژەی زنجیرە تاوانکارییەکانی ڕژێمى بهعسى ڕووخاو دژ به گهلهكهمان و بههۆى ترسى دوژمن له ئاوێتهبوونى تێکۆشانی چهك و قهڵهمى بهرگرى و كۆبوونهوهیان له یهك سهنگهرى خەبات و تێکۆشان، شاری قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە بۆردمان کرا و لە ئەنجامدا ١٢٣ هاووڵاتی سڤیل و فەرمانبەر و خوێندکار و مامۆستاى زانکۆی سلێمانی (زانکۆی دایک) کە ئەو کات لە قەڵادزێ بوو، شەھیدبوون و زیاتر لە ٤٠٠ هاووڵاتی دیکەش برینداربوون و بەشێکی شارەکە بە تەواوی وێرانکرا و ژمارەیەک لە دانیشتووانەکەشی ئاوارە بوون.
دوای ئەو ساڵە و وهك بیرەوەرییەکی کارەساتبار ساڵانه یادی شەهیدانی ئەو کارەساتە دهكرایهوه.
لەپاش ههشت ساڵ و لە بیرەوەری و یادکردنەوەی ئەو مەرگەساتەدا و لە ڕۆژى ٢٤ / ٤ / ۱۹۸۲ بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان و قوربانیانی بۆردومانەکەی قەڵادزێ ،خەڵکی تێکۆشەر و خۆڕاگری ئەو شارە خۆپیشاندانێکی جەماوەرییان بۆ پرۆتستۆکردنی سیاسەتەکانی ڕژێمی بەعس ئەنجامدا، کە بەداخەوە لەلایەن دارودەستە و هێزە چەکدارەکانی ڕژێمەوە بە گوللە وەڵامی خۆپیشاندەران درایەوە و چەندین هاووڵاتی شەهید و بریندارکران و چەندان کەسیشیان ڕاپێچی زیندانە تاریکەکانی ڕژێم کران.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان و قوربانیانی بۆردومان و ڕاپەڕینی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٤ / ۳ / ۲٠۱۳ بە بڕیاری (۲۲٦۲) ڕۆژی ۲٤ / ٤ی وەک ڕۆژی (شەهیدی زانکۆ) دیاریکرد و داوای لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان کرد کە ساڵانه لهو ڕۆژهدا بهچاڵاکی ڕۆشنبیری و زانستی یادی شەهیدان و قوربانیانی زانست و قهڵهم لە کوردستان بهرز ڕابگرن.
کەسوکاری هەمیشە سەربەرزی شەھیدانی مەرگەساتی قەڵادزێ
ئێمە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کاتێکدا لەخەمی خزمەتکردنی باشتری کەسوکاری شەهیدانداین و هەموو هەوڵەکانیشمان بۆ ئەم مەبەستە خستۆتە گەڕ ، لە هەمانکاتدا بەردەوام ئەبین بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەمجۆرە تاوانانەی کە دژ بەگەلەکەمان ئەنجامدراوە.
تا ئەو کاتەی کە حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی ماددەی ۱۳۲ ی دەستووری عێراقی فیدراڵدا قەرەبووی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو دەکاتەوە و کار بۆ گەشەپێدانی ناوچە کارەساتبارەکان دەکات وەک ئەوەی لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا دەقنووس کراوە.
دروود بۆ گیانی شەھیدانی ئەو مەرگەساتە وسەرجەم شەهیدانی کوردستان
سڵاو لە خۆڕاگریی و تێکۆشانی خانەوادەکانیان.
وەزارەتی کارووباری شەھیدان و ئەنفالکراوان
۲٤ی نیسانی ۲۰۲۲