Skip to the content

لیستی ٤٩٨ کەسی زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی مینحەی بەردەوام ڕاگەیەندرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۹ی ئابی ٢٠٢٢، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان قۆناغی ھەشتەمی  لیستی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانە رادەگەیەنێت کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت. 

 ئاماژە بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۱۲٤٥ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی ٤۹٨ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال کە ھیچ مووچەی تریان نییە وەک قۆناغی ھەشتەم، بەپێی یاسای چاکسازی وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە. 

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، لەکاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی ۹ ی وەزارەتەکە، و لەگەڵ ھاتنی مووچەی مانگی ٩ ،  بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان سەردانی بانکی بێخاڵ  لە ھەولێر بکەن، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پیویستیان بە شاھید ھەیە بەڵێننامەی شاھیدەکان تەواو بکەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.

۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

٣- ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان ھاتووە و مووچەی تریان ھەیە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن کەمنحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن بە ڵکو مووچەکەی تریان ھەڵدەبژێرن.