شاندێکی کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکان سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢١، شاندێکی کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکان سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد.
شاندەکەی کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکان لە لایەن وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، عەبدوڵا حاجی مەحموود پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا کە بریکاری وەزارەت بەرەڤان حەمدی ئامادە بوو، باس لە کێشە و گرفتی زیندانیانی سیاسی کراو و وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پاڵپشتی بۆ داوا ڕەواکانی زیندانیکراوان و گیراوانی سیاسی و ماف و ئیمتیازاتەکان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی.