Skip to the content

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان کار لەسەر دۆسیەی ونبووان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان(GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەمە ٢۱ ی ئابی ۲۰۲٢ بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لەشاندێکی لقی ھەولێری کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بە سەرپەرشتی ئەڤین یاسین لێپرسراوی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە.

لەدیدارێکدا بریکاری وەزارەت باسی لە کار و چالاکییەکانی وەزارەت کرد و ئاماژەی بەکەیسی ونبووانی جینۆسایدەکانی گەلی کوردستان کرد و ئامادەیی دەربڕی بۆ ھەر کار و پڕۆژەیەک لە خزمەتی چارەنووسی ونبووان و کەسوکاری قوربانیاندا بێت لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کار پێکراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

ئەڤین یاسین تیشکی خستەسەر کار و پڕۆژەکانیان لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و لقی ھەولێر و ئامادەیی خۆیانیان دەبڕی بۆ کارو پڕۆژەی ھاوبەش لە بواری دۆسیەی ونبووان کە کەیسێکی گرنگ و جێی بایەخی ھەردوو لایە.